ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەستیپێکرد

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 121

راچڵەکین-

ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە،، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024

* ماوە 10 ڕۆژ

* شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.

* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.

 

* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.

* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن