راچڵەکین-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، بڕیارە ئەمڕۆ چەند توێژێک مووچەی مانگی چوار وەربگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-5-2024 بڕیارە مووچەی مانگی نیسان بەسەر ئەم توێژانەدا دابەش بکرێت؛ خانەنشینانی مەدەنی، سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستاندا، ئاماژە بەوادەی گەیشتنی بڕی پارەی دیکە لە بەغدادەوە نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی توێژەکانی دیکە.
لە هەمانکاتدا، دوێنێ شاندێکی وەزارەتی دارایی بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەنابی وەزیری وەزارەتەکە، گەیشتە بەغداد.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:"ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت."