تەندروستی هەرێم لەبارەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڕوونكردنەوە دەدات

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین-

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو پەتایەی ئێستا لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە" جێی مەترسی نییە".

د.سامان بەرزنجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: " ئەو ڤایرۆسە هەموو ساڵێك هەیە، هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان دەگرێتەوە، ئەوانی دیكەش كۆرۆنا یان ئەندامی خێزانی كۆرۆنان، ڤایرۆسەكەش بە دوو شەپۆلە پایز و كۆتایی زستان بڵاودەبێتەوە."

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی حاڵەتەكان جێگەی مەترسیی و دڵەڕاوكێ نیین، چونكە زۆرینەی كەیسەكان پێویستیان بە نەخۆشخانە نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن