دەزگای ئاسایشی هەرێم گەورە بازرگانێکی ناسراو بە"دووپشک"دەستگیر کرد

کوردستان

13/05/2024     ژمارەی بینراو 929

راچڵەکین-

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپوڵ، گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤمان بەنازناوی "دووپشک" دەستگیرکرد.

 

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە:"پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٥/١٢ گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاساکرا.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان.

 

لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٥ )لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

 

جێی ئاماژەیە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاژانسی بی بی سی راپۆرتێکی لەبارەی دووپشکەوە کرد و رایگەیاندبوو، کە لە سلێمانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردووە.

 

لەم لینکەوە راپۆرتەکەی بی بی سی بخوێنەرەوە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن