وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە دەرمانی بێ ستیکەر دەدات

تەندروستی

13/05/2024     ژمارەی بینراو 246

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە دەرمانی بێ ستیکەر دەدات و دەڵێت، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بەهاوڵاتییان دەڵێت، خۆتان دوور بگرن لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ. خۆت دڵنیا بکەوە لە بوونی ستیکەر و کۆدی کوالیتی کۆنتڕۆڵ.

دەشڵێت:"دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە و هەواڵی تیمی چاودێری بدە بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی کۆڕەک 07502356000"

هۆشداری بە کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان دەدات و دەڵێت، هەموو کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەکان ئاگادارکراینەوە. لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن