دارایی عیراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێتەدەنگ

ئابوری

14/05/2024     ژمارەی بینراو 1423

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان رەوانەكرا.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی، بە رەزامەندی تەیف سامی، وزەیری دارایی و لەسەر بنەمای ناوەڕۆكی نوسراوێكی دادگای فیدراڵی، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رەوانەكرد.

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكردووە، ناردنی پارەی پێویستی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە تەرخانكراوی دارایی مانگی نیسانی ساڵی 2024ە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن