لەژوورەكەیدا پاشماوەی ئێسك و پروسك.. مشارو ناسنامەی قوربانییەكان دۆزراونەتەوە

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 306


راچڵەكین-

پۆلیسی مەكسیك بڵاویكردووەتەوە، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ گومانلێكراوێكدا دەستپێكردووە، دوای ئەوەی لەژوورەكەیدا پاشماوەی ئێسك و پروسك، مشار، ناسنامەی چەند ژنێكی كوژراووی ونبوویان دۆزیوەتەوە.

هەرچەندە پۆلیسی شاری مێكسیكۆ سیتی زانیاری لەسەر تۆمەتبارەكە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەتۆمەتی كوشتنی چەندین ژن و كچ دەستگیركراوەو چاوەرێی دادگاییكردنی دەكەن.

بەووتەی پۆلیسی شارەكە، ئەو تۆمەتبارە، لەیەكێك لە كردەكانیدا، چاورێی ژنێكی كردووە تا لە ماڵەكەی هاتووەتە دەرەوە، دواتر ئەم چووەتە خانووەكەیی و دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر كچە 17 ساڵانەكەی و خنكاندویەتی، لەو كاتەشدا كە ویستوویەتی شوێنی تاوانەكەی جێبهێڵێت، ژنەكە گەراوەتەوە ماڵەوەو بینوییەتی هەربۆیە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەری و پاشان هەڵاتووە.

بەووتەی پۆلیسی مێكسیكۆ سیتی، تۆمەتبارەكە كە تەنها ناوی یەكەمی ئاشكرا كردووە " میگێل" لەنزیك شوێنی تاوانەكە نیشتەجێ بووە، هەربۆیە توانراوە بەكەمترین ماوە بدۆزرێتەوە.

ئۆلیسیس لارا، داواكاری گشتی شارەكە دەڵێت، لەكاتی گەڕان بەو ژوورەی تۆمەتبارەكەی لێ نیشتەجێبووە، چەندین پارچەی ئێسك و پروسك، ناسنامەی چەندین ژنی ونبوو، مۆبایل و مشار دۆزراوەتەوە.

وتیشی، یەكێك لەو شتانەی كە لەژوورەكەی میگێل دۆزراوەتەوە، تۆماری یادەوەرییەكانییەتی كە تیایدا بەوردی باسی لەو كارانەی كردووە كە بەرامبەر قوربانییەكانی ئەنجامی داون پێش ئەوەی بیانكوژێت.

هەرچەندە داواكاری گشتی مێكسیكۆ سیتی، ژمارەی ئەو ناسنامانەی ئاشكرا نەكرد كە لەژوورەكەی میگێل دۆزراونەتەوە، بەڵام میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، ناسنامەی نزیكەی 20 قوربانی دۆزراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن