جارێکی دیکە حوسییەکان هێرشیانکردە سەر ریاز

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 170

راچڵەکین-

حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە رێگەی مووشەکێکی بالیستییەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (مەلیک خالید)یان لە ریازی پایتەختی سعودییە بە ئامانج گرتووە و ئامانجەکەشیان پێکاوە.

ئەم راگەیەندراوەی حوسییەکان دوای چەند کاتژمێرێک هات لە راگەیەندراوێکی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی، کە تێیدا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە توانیویانە مووشکێک بخەنە خوارەوە و رێگری لێ بکەن.

لای خۆیەوە، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرکەوتوو بوون لە پێکانی ئامانجەکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (مەلیک خالید) لە پایتەختی سعودییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن