راچڵەكین-
جێگری پارێزگاری سلێمانی هۆشداری بەكۆمپانیاو و بازرگانانی سنوورەكە دەدات لەگرانكردنی خۆراك و پێدوایستی ڕۆژانەی هاوڵاتییان.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بازرگان و خاوەن كۆگاكانی خۆراك وكەل وپەلی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە سلێمانی ودەوروبەری، هەمیشە لەسەرجەم قۆناغەكاندا هاوكاری ئێمە و هاوڵاتیانی خۆشەویست بوون لەخەمی سلێمانی دابوون و ئێمەش هەمیشە سوپاس گوزاری ئەو هەڵوێستە نیشتیمانی و مرۆییانەی ئێوە بوین."
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بەو دۆخەی ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دراوی عێراقی، هەموو لایەكتان دڵنیادەكەینەوە كە پێویستە بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بكەن ، تا ئەو كاتەی بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، وەك دەبینرێت هەوڵەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەومیان هەیە، بۆیە داواكارین هەموومان پێكەوە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانمان ئەوقۆناغە و تێپەڕێنین.
شاهۆ عوسمان ڕوونیدەكاتەوە، ڕۆژانە لەڕێگەی چەندین لیژنەوە چاودێری دۆخی بازاڕو ژیانی هاوڵاتیان دەكەن:" بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان گەر هەر حاڵەتێكی گرانی و ناردنی پێداویستی كەم لەلایەن كۆمپانیاكانی خۆراك بۆ ماركێتەكان بەدی بكرێ ناچارین تون ترین سزای یاساییان بدەین و لەدەزگاكانی ڕاگەیاند ناوی بڵاوكەینەوە ."
جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەكات هەر سكاڵایەكیان هەیە ژمارەی لیژنەكانی قائمقامیەتی مەركەزی سلێمانی كراوەیە دەتوانن ئەوان ئاگاداربكەنەوە.