راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێـت، بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوە، سایدێكی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی بەختیاری بەربەست دەكرێت.
شارەوانی سلێمان بڵاویكردووەتەوە:" كاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە مەبەستی خێرا كاركردن لە یەكتربڕی "شەوكەت حاجی موشیر" و قیرتاوكردنەوەی، سایدی رۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ شەقامی سەرەكیی گەڕەكی بەختیاری بەربەست دەكرێت."
شارەوانی داوا لە شۆفێران دەكات بۆ كارئاسانی لە هاتوچۆ، شەقامی خوار تەلاری هونەر وەك رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن و پابەندی هێماكانی هاتوچۆ بن.