راچڵەكین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، تۆمەتباران بە كوشتنی محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیركران.
ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەدوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوام توانیان بكوژی سەرەكی و هاوكارەكەی لەئەنجامدانی تاوانی كوشتنی هاوڵاتی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین)ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربكەن.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.