راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت كە لەلایەن پۆلیسی خاڵس-ی سەر پارێزگای دیالەوە داواكراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی خاڵس-ەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەناوی (ج، ع، ج لەدایكبووی 1996) بەپێی ماددەی (298) لەیاسای سزادانی عیراقی گەیشتە دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان دەستیان پێكردو توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەئێستادا تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون، راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی خاڵس دەكرێتەوە.