پارێزگاری كەركوك دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت

کوردستان

59 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 371

محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك

راچڵەكین -

محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك، دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت و ئەندامێكی توركمانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش رایدەگەیەنێت: تائێستا لەناو پێكهاتەی توركمان رێككەوتن نەكراوە بۆ دەستنیشانكردنی جێگرەوەی پارێزگار.

سەوسەن جەدوع، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر كوتلەی بەرەی توركمانی، رایگەیاند: محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری كەركوك ئامادەكاریی دەكات بۆ وەرگرتنی پۆستێكی وەزاری لە حكومەتی عیراق، بەو هۆیەشەوە دەستبەرداری پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك وتیشی:" ئێستا محەمەد سەمعان ئاغا لە بەغدایە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پەیوەست بە وەرگرتنی پۆستێكی وەزاری لە حكومەتی عیراق، كە بەركەوتەی پێكهاتەی توركمانە".

لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك، كە بەپێی رێككەوتنی نێوان لایەنەكانی پارێزگاكە، ئەو پۆستە تا كۆتایی ئەمساڵ پشكی پێكهاتەی توركمانە، سەوسەن جەدوع ئاشكرایكرد، پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی ئێمەیە و كەسیك بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دیاری دەكەین، بەڵام تائێستا لەنێوان خۆماندا لەسەر ناوێكی دیاریكراو نەگەیشتووینەتە رێككەوتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن