راچڵەكین -
هێزەكانی پاراستنی سنووری عیراق دەستگیركردنی 30 كۆچبەری بیانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگیاند كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنووری عیراق، كە ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، مەفرزەكانی سەر بە لیوای 21ی سنووی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەك لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 30 هاووڵاتیی بیانییان دەستگیركرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
كۆچبەرە نایاساییەكان، خەڵكی چەند وڵاتێكی كیشوەری ئاسیان و دوای دەستگیركردنیان، رێكاری یاساییان بەرامبەر گیرابەر و بڕیاریشە رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.