سعودیە هەزاران كرێكاری بیانی دەستگیر دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 57

راچڵەكین -

عەرەبستانی سعودیە زیاتر لە 10 كرێكاری بیانی دەستگیردەكات كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی وڵاتەكەی و بڕیاری دەركردنیان دەدات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە، كە ئەمڕۆ شەممە 10-10-2026 بڵاویكردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 10 هەزار و 431 هاووڵاتیی بیانییان لەشارەكانی سعودیە دەستگیركرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ئەو وڵاتە و سەرپێچییان لە یاساكانی تایبەت بە مانەوەی بیانییەكان لە سعودیە كردبوو.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی كە بەمەبەستی كاركردن بەنایاسایی هاتبوونە ناو خاكی سعودیە، خەڵكی یەمەن و ئەسیوپیان، دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان لەدژیان، سەرجەمیان رەوانەی وڵاتەكانیان كرانەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی سعودیە، ساڵانە دەیان هەزار كەس لە زۆربەی وڵاتەكانەوە بەنایاسایی دێنە ناو خاكی ئەو وڵاتە بەمەبەستی كاركردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن