بكوژی ئوم فەهد دەستگیركراوە؟

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 617

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی دەستگیركردنی بكوژی ( ئوم فەهد) بلوگەری دیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

شەوی رابردوو غوفران مەهدی سەوادی ناسراو بە ( ئوم فەهد) لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لەبەغدای پایتەخت لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە بەئامانج گیراو كوژرا. دواتر لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وابڵاوكرایەوە، بكوژەكە دەستگیركراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراێكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باسیان لەوە كردووە بكوژەكەی ئوم فەهد لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن