یەکێتی تانە لە بڕیاری کۆمیسیۆن بۆ راگرتنی کارەکانی هەڵبژاردن دەدات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 649

راچڵەکین-

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاریدا لە دادگاى فیدراڵى تانە لە بڕیارەکەى کۆمیسیۆن بۆ هەڵپەساردنی رێکارەکانی بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە رێگەی لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکان و ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن بۆ هەڵپەساردنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن و، دەشڵێن:"ئەو بڕیارە بە سیاسیی دراوە، نەک بە یاسایی".

رۆژی سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵی داوای راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی 2ی سیستمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024ی دا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داوایەی لە سکاڵایەکدا گەیاندبووە دادگای باڵای فیدراڵی.

دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە رابگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش یەکێتی لە رێگەی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر، داوایەكی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووە، لە بەرژەوەندی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژادن لە وادەی خۆیدا."
 
لە داواكەی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵدا ئەوە روونكراوەتەوە كە پێشكەشكردنی داواكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێچەوانەی دەقی ماددەی (19/دووەم)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارە 31ی ساڵی 2019ی هەمواركراوە كە تێیدا هاتووە: (لە بابەتەكانی پەیوەست بە كاروباری هەڵبژاردن، جگە لە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، ، نابێت لە هیچ شوێنێكی دیكە تانە لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بدرێت). 

لە دەقی داواكەی یەكێتیدا ئەوەش هاتووە: راگرتن یان هەڵپەساردنی كارەكانی كۆمیسیۆن لەم كاتە هەستیارەدا كە ماوەیەكی زۆر كەم ماوە بۆ رۆژی دەنگدان و كۆمیسیۆن گرێبەستەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكەی تەواو كردووە، لەوانە چاپكردنی فۆرمەكانی دەنگدان و گرێبەستی پرۆگرامی ئامێرەكانی دەنگدان، دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شەڵەژان بۆ كارەكانی كۆمیسیۆن دروست دەكات،  لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵ و ماندووبوونەكانی حزب و كاندیدەكان بەفیڕۆ دەكات، جگە لەو زیانانەی بە گەڵی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن