كازمی: بەشێك لەو تۆمەتبارانەی هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی دەستگیركراون

عێراق

17/10/2020     ژمارەی بینراو 317

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت، بەشێك لەو تۆمەتبارانەی هێرشیان كردووەتە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا، دەستگیركراون.

مستەفا كازمی، لە جریوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی رەتكراوەیە و هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆسەر هاولاتیانی عیراق بەناوی دەوڵەت و گەلەوە بەرپەرچی دەدەینەوە."

پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردبوەوە،  هێزە ئەمنییەكان 15 كەسیان لەوانە دەستگیركردووە كە دەستیان هەبووە لە هێرشكردن و سووتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن