به‌وێنه.. ئاهه‌نگی هالۆ‌وین له ماڵه جادووییه‌كه‌ی به‌ریتانیا ببینه
ڕاچڵه‌كین-
به‌خێربێن بۆ Highcroft House of Horror كه نمایشێكی تایبه‌ته بۆ ئێسكه په‌یكه‌ری ترسێنه‌ر و تاڵی جاڵجاڵۆكه و قه‌ره‌قۆزه‌كان.
ئۆلی سلیم ته‌مه‌نی 44 ساڵه و ئه‌م خانوه سێ نهۆمیه به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌موو ساڵێك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌هۆی ئه‌م خانوه‌وه له ئاهه‌نگی هالۆ‌وین ده‌ستی ده‌كه‌وێت له پرۆژه‌ی خێرخوازیدا به‌كاریده‌هێنێته‌وه و ده‌شڵێت" من یه‌كێكم له عاشقانی ئاهه‌نگی هالۆ‌وین و له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی ئه‌م ئاهه‌نگه ده‌كه‌م.
دیارترین رێوڕه‌سمه‌كانی جه‌ژنی هالۆ‌وین، ئه‌وه‌یه كه جه‌ژنێكی فه‌رمییه له وڵاتانی كریستیان و له‌سه‌روشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا و كه‌نه‌دا. له‌م رۆژه‌دا فه‌رمانگه‌كان و دامه‌زراوه‌كان كاره‌كانیان راده‌گرن و ده‌یكه‌ن به پشوو بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه و، خه‌ڵكی ماڵه‌كانیان به رووناكی و مۆم و به‌كارهێنانی كوله‌كه‌ی زه‌رد وه‌ك چرا ده‌ڕازێننه‌وه. جلوبه‌رگی جیاواز و شێوه‌گۆڕین له‌به‌رده‌كه‌ن و، سه‌ردانی كڵێساكان و گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ن و مۆم له‌سه‌ر گۆڕی مردووه‌كان داده‌گیرسێنن. هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا خه‌ڵكه‌كه چیڕۆكی ترسناك و تۆقێنه‌ر ده‌گێڕنه‌وه كه باس له دێ‌و و درنج و دڕنده‌كان و، ئه‌و تارماییانه‌ی كه له ماڵه چۆڵه‌كاندا ده‌ژین ده‌كات.