راچڵەکین-
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی هۆشداری دەدات و دەڵێت، حکومەت تا ئێستا هاوکاری نەکردون و یەک کارمەندی بۆ دانەمەزراندون، دەشڵێت:"ئاواته‌خواز نه‌بوین پێشبینیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا بێته دی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاته‌دی ئێستاش پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئەگەر هاووڵاتییان پابەند نەبن ژماره‌كان به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕۆن به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی كۆچكردووان و تووشبوانیش به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چن".
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری حكومه‌تی ناوه‌ندی كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراویWHO ڕێككه‌وتبوون كه‌ده‌توانرێت ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كۆرۆنا كۆچی دوایی ده‌كه‌ن ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان بكه‌نه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانن سه‌رجه‌م ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌رزی ژماره‌ی كۆچكردووانن به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی" شاری سلێمانی وه‌كو سه‌نته‌رێكی لێهاتووه زۆبه‌ی زۆری هاووڵاتییان ڕووی تێده‌كه‌ن ئێمه نه‌خۆشمان هه‌یه كه له‌شاره‌كانی تره‌وه دێت یان له قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه دێت، دوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه بوونی هه‌موو ئه‌و داتایانه دێته‌وه سه‌ر پارێزگای سلێمانی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات دووه‌م ڕێژه‌كه 30% تا 35% هی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیه وه به‌ڕاستی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕبوون هه‌ر كه‌سێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه‌داخلی نه‌خۆشخانه‌كانمان ده‌بن به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌وه داخل ده‌بن، ته‌نانه‌ت كه‌یسمان هه‌بووه هه‌ر له‌ڕێگا كۆچی دوایی كردووه كه‌یسمان هه‌بووه هه‌ر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا كۆچی دوایی كردووه وه ئه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كانن 80% بۆ90%پێیویستیان به‌ئۆكسجینه، ڕێژه‌كه زۆر زۆر له‌هه‌ڵكشاندایه وه نه‌خۆشخانه‌كانیشمان ته‌قه‌بولی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشانه ناكات بۆیه هه‌ر نه‌خۆشێك كه داخل ده‌بێت به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروستێكی زۆر ناجێگیره‌وه داخل ده‌بێت، بۆیه تاڕاده‌یه‌ك ڕێژه‌كه زیاتره"
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئێمه 4-5 مانگ له‌مه‌و پێش زۆر داوامان له‌هاووڵاتییان كرد كه‌پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن كه‌ئه‌وكاته دۆخه‌كه زۆر ئاسایی بوو، پێمان ده‌وتن ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بن ده‌چینه ڕۆژگارێك كه زۆر زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، ئێمه ئاواته‌خوازنه‌بووین پێشبینییه‌كانی ئێمه بێته دی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاته‌دی ئێستاش ده‌ڵین به‌م دۆخه‌ی ئێستا و به‌ره و په‌تای وه‌رزی ده‌ڕۆین به‌ره‌و پایز و زستان ده‌ڕۆین به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێن ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان واز لێنه‌هێنن ، ماسك به‌كارنه‌هێنن و دوورنه‌كه‌ونه‌وه له‌بوونی قه‌ڕه‌باڵغی به‌و شێوه فراوانییه‌ی كه‌ئێستا ژیان ئاسایی بۆته‌وه، دڵنیایین له‌م ڕۆژگاره‌ی كه‌ئێستا تێیداین، ژماره‌كان به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕۆن به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی كۆچكردووان و تووشبوانیش به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چن."
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی جه‌خت ده‌كاته‌وه" به‌ڕاستی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ته‌نها به‌كه‌رتی ته‌ندروستی كۆنتڕۆڵ ناكرێت و پێویستمان به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌كه پێویستمان به‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه هه‌موو داموده‌زگاكانی تر كه‌هاوكاربن له‌گه‌ڵ كه‌رتی ته‌ندروستیدا كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌نها لایه‌نی زانستی و ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كانه بۆ خۆپاراستن به‌و شێوه‌یه‌ی كه داوای ده‌كات."
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" له‌وانه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو پێوێست هاوكارنه‌بێت له‌گه‌ڵماندا، به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان به بودجه‌ی تایبه‌ته داوامان له‌حكومه‌ت كردووه پێویستمان به‌دامه‌زراندنی ڕێژه‌یه‌ك له كارمه‌نده وه پێوێستمان به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه هه‌رچه‌نده ئێستا ئێمه له‌حاڵه‌تی ئه‌وه‌داین كه‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تریش بكه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌ڵێنی داوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 بێدی مان بۆ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بێته به‌رده‌ست ئێمه ده‌توانیین زیاتر زاڵ بین به‌سه‌ربوونی حاڵه‌ته‌كاندا."
دەشڵێت:" ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌حاڵه‌تی زیندوێتی دا خزمه‌تمان بكه‌ن، وه هیچ كاریگه‌ری له‌بوونی حاڵه‌ته‌كان ناكات به‌ڵام هه‌ركارێك كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه بژێوی ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و باشبوون بڕوات ئێمه ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌بوونی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان سوود به‌خانه‌واده‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نێت چونكه ده‌زانیین ئه‌وانه‌ی كه كۆچیان كردووه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه له‌حاڵه‌تێكی دارایی باشدانیین به‌ڵام ئێستا ئێمه ئاواته‌خوازین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كه‌پێویستمان به‌بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته و له‌حاڵه‌تێكی زیندوێتیداین و ماڵ و مناڵه‌كانیشمان بتوانن به سه‌ربه‌رزی بژین و كارمه‌نده‌كانمان ڕوو له كه‌رتی تایبه‌ت نه‌كه‌ن بۆ بژێوی ژیانیان، له‌كاتی بوونی ژیانیشیاندا ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن، ئێستا پێشكه‌شیان بكه‌ن به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر بۆ خانه‌واده‌كانیشیان بێت هه‌ر كارێكی باشه."