راچڵەکین-
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژماری ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران-ی داخست
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عەلی خامنەیی، لە پەیامێکدا لەو هەژمارەوە داوای لە گەنجانی فەڕەنسی کردبوو کە لە سەرۆک کۆماری خۆیان پرسیار بکەن کە بۆچی لە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) پاڵپشتی دەکات و ناوی ئازادی ڕادەربڕینی لەسەر دەنێت، بەڵام گومانکردن لە هۆلۆکۆست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لە بارەیەوە بنوسێت ئەبێ بچێتە زیندان.
دوای داخستنی ئەو هەژمارە بەرپرسانی نوسینگەی راگەیاندنی خامنەیی هەژمارێکی دیکەیان کردەوە.