هۆكار و چاره‌سه‌ری ئازاری قاچ له‌كاتی پشوودان
ڕاچڵه‌كین-
زۆرێک له نه‌خۆش کێشەیان له‌گه‌ڵ ئازاری قاچ هه‌یه له کاتی پشودان یاخود به‌ر له نوستن که ئه‌مه‌ش وا له نه‌خوش ده‌کات به ده‌ست ئازاره‌وه بناڵێنێ، دكتۆر ئامانج پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م ئازاره ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت "ئازاری قاچ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و دەست پێکردنی کەرەنتین ده‌ركه‌وتووه، و بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە نەخۆشیە لەبەر تێکچوونی خەو و زیاتر بەکارھێنانی مۆبایل و ئینترنێت بەرێژەیەکی زۆر و بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری زیاتر هۆكاربوون"
نیشانه‌کانی:
1- ئازاری قاچ هه‌یه له کاتی پشودان یاخود به‌ر له نوستن
2- تێكچونی خه‌و
3- باشتربونی به جوولانی و وه‌رزش پێكردنی
4-ئه‌م ئازاره زیاتر به ئێواره و شه‌و ده‌بیت
هۆکاره‌کانی:
1- که‌می ماده‌ی ئاسن له خوین
2- که‌می ده‌ردانی ماده‌ی دوپامین له‌لایه میشکه‌وه
3-تێكچونی باری ده‌روونی که‌سه‌که
4-به‌کار هینانی هه‌ندیک ده‌رمان
5-جگەرە کێشان یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکەکیان
چاره‌سه‌رکردن:
شیوازی ژیان:
1- دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی کحول ، چا، خواردنه‌وه‌کانی که مادەی کافاینی زوره
2- وه‌رزش کردنی ریک و ریکخستنی نوستن و خویندنه‌وه به‌ر له نوستن
3-له کاتی ئازاره‌که خو شووشتن به ئاوی گه‌رم
4-رێکخستنی نوستن بە شێوەیەک بێت شەوانە لە ھەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت و رێک بێت واتە ھەموو شەوێک لە ھەمان کات بێت نوستن.
5-دوور کەوتنەوە لە بیرکردنەوەی زۆر و خەمۆکی
ده‌رمان :
1-ڕێکردنه‌وه‌ی ئاستی ماده‌ی ئاسن له خوین
2- ڕێکكردنه‌وه‌ی ئاستی ماده‌ی دوپامین
3-ده‌رمانی تایبه‌ت به ئازاری ده‌ماری