هۆشداری دەدرێت بە بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان لەراگرتنی مووچەكانیان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 614

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە، كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوەی كارتی نیشتمانیی نەبێت و چەند بەڵگەنامەیەك نەهێنێت، مووچەكەی رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: ئاگاداری كەسوكاری شەهیدان  ( سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید) و بریندارانی چەكی كیمیاوی  سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەكەین هەر وارسێكی  شەهیدان یان بریندارێكی چەكی كیمیاوی كارتی نیشتمانی نەبێت و ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی پێشتر نەهێنابێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ، مووچەكەی رادەگیرێت.

پێداویستییەكان:

١- كۆپییەكی كارتی نیشتمانی+ كۆپیەكی هەویەی شەهیدان لەسەر یەك وەرەقە 
٢- ناوی سیانی دایكی شەهید 
٣- ناوی چواری  وارس 
٤- ناوی چواری شەهید
 
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجەدا هاتوە، هەركەس سەردانیان نەكات مووچەكەی رادەگیرێت ، دواجار خۆی بەرپرسیارە:" هەر كەسێك پێشتر ئەو پێداویستیانەی هێنابێت، پێویست ناكات جارێكی تر بیهێننەوە." 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن