هۆشداری دەدرێت بە بریكارانی خۆراك و هاوڵاتیان

کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 565


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر رایدەگەیەنێت هەر بریكارێكی خۆراك كەمتەرخەم بێت لە هەڵگرتنی بەشە خۆراك بەهەر هۆكارێك بێت، سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەیەك پێكهێنراوە كە لەلایەن چاودێری بازرگانی عیراق سەرپەرشتی دەكرێت، لەناكاو سەرانی بریكارەكاین خۆراك دەكەن، هەر بریكارێك لەشوێنی دابەشكردنەكەی ( دوكان یاخود ماڵ) بەشە خۆراكی مانگەكانی پێووتر ببینرێت " دەستی بەسەردا دەگیرێت."

ئەوەش هاتووە:" ئەگەر هاوڵاتی كەمتەرخەم بێت لەسەردانی نەكردنی بۆلای بریكار، ئەوا ناوی لە پسوڵەی خۆراك دەسرێتەوە."

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەگەر بریكار كەمتەرخەمبوو لەهەڵگرتنی بەشە خۆراك بەهەر هۆیەك بریكاریەكەی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەڵێت:" لەهەمان كاتدا لیژنەكە سەردانی ماڵان دەكەن و لەوەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لە هاوڵاتی دەكرێت و لەهەر كێشەیەك بەدواداچوون دەكرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن