راچڵەكین-
لەمەودوا هەركەسێك بیەوێت فەڕیزەی حەج بكات، دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلەكەیەوە لە ماڵەكەی خۆی ناوی خۆی تۆمار بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی ئابی 2025 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ڕایگەیاند: "لەمەودوا هەركەسێك بیەوێت فەڕیزەی حەج بكات، دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلەكەیەوە لە ماڵەكەی خۆی ناوی خۆی تۆمار بكات، هەروەها وەڵامەكەشی هەر لە ڕێگەی تیروپشكی ئەلیكترۆنی بۆ دەگەڕێتەوە."
هاوكات نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، ئەو كەسانەی حەجیان كردووە ناتوانن دووبارە ناو تۆمار بكەنەوە، ئەو كەسانەی پێشتر ناویان تۆماركردووەو ناویان نەگەڕاوەتەوە، دەبێت جارێكی تر لەم سیستمە خۆیان تۆمار بكەن.
لەم لینكەوە فۆڕمی خۆتۆماركردن بۆ فەریزەی حەجی 2026 پڕ بكەرەوە.