بڕیارێك لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیندانیانی سیاسی

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 627

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون لە 60 بۆ65 ساڵ بۆ ئەو زیندانییە سیاسیانەی لەخزمەتدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەر بەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاویكردووەتەوە:"دوای هەوڵی زۆرمان توانیمان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرین بۆ زیندانیكراو و گیراوی سیاسی ئەوانەی وەجبەی (٩ تا ١٥) بۆ مەبەستی سودمەند بوون بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(١٩١) لە ٢٠٢٥/١/١٥ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون لە (٦٠) بۆ (٦٥) ساڵ."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن