دینا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه گۆرانیبێژ" دینا" نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" لێده‌ن مۆسیقا" ی بڵاوكرده‌وه، ئاوازی هونه‌رمه‌ندی ناودار و كۆچكردوی میسری" فه‌رید ئه‌تره‌ش" ه و تێكسیتی سه‌رمه‌ند و ئاماده‌كردنی موزیك" ئالان و سه‌رمه‌د" كاریان تیایدا كردوه و له ده‌رهێنانی " یوسف له‌شكری" یه.
دینا له شاری ڕانیه له‌دایكبووه و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، له مانگی ته‌مووزی 2017 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك گۆرانی تۆماركراو و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه، یه‌كه‌م ڤیدیۆكلیپی له‌ژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكرده‌وه.