راچڵەکین-
بەهۆت بوونی دوو بەروار لەسەر 80 بوتڵی ئۆکسجینی قژی خانمان پێشانگای (خام كه‌تان) لە سلێمانی داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی بوونی دوو بەروار و ته‌زویر،لەسەر ژمارەیەک بوڵی ئۆکسجین، پێشانگای (خام كه‌تان) له شه‌قامی گۆران(ئۆرزدی)ـی شاری سلێمانی داخرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەت، لیژنەکە ده‌ستی به‌سه‌ر 80 بوتڵ ئۆكسجینی ره‌نگكردنی قژی خانماندا گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو به‌رواری بەسەرەوە بووە، نوسینه‌كه‌شی به‌ئاسان له‌سه‌ر ده‌فره‌كه دەسڕرێتەوە، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانییه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکەی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.