سەنگەسەر.. چوار ئەندامی خێزانێك بە چەقۆ برینداركران

کوردستان

02/12/2020     ژمارەی بینراو 337

لەسەر رووداوەكە پۆلیس دوو كەسی دەستگیركرد

راچڵەكین –

بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە ناحیەی سەنگەسەر-ی سەر بە قەزای پشدەر، شەش كەس بریندار بوون، كە چوار لە بریندارەكان لەیەك خێزانن و بە چەقۆ پەلامارداون، لەسەر رووداوەكەش دوو كەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ 2-12-2020 روویداوەو چوار لە بریندارەكان ئەندامی یەك خێزانن، كە بریتین لە باوك و دوو كوڕو كچێك و شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیانەوە دیارە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای رووداوەكە هێزەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە، تائێستا هۆكاری شەڕەكە نەزانراوەو لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستی پێكردووە. 

باس لەوەشكراوە، دوو تۆمەتبار لەسەر رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی چارەسەركردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن