200 هەزار خێزانی كرێنشین لەهەرێمی كوردستان هەیە

کوردستان

29/12/2020     ژمارەی بینراو 227

بەرهەم سەردار

راچڵەكین-

كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشین ژمارەی ئەو خێزانانەی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات كە خاوەنی هیچ یەكەیەكی نیشەجێبون نین و رایدەگەیەنێت، 200 هەزار خێزانی كرێنشین لەهەرێمی كوردستاندا هەن. 

بەرهەم سەردار، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشین، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان (200) هەزار خێزانی كرێنشین هەیە كە زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانین.

وتیشی:" دۆخی كرێنشینان بە جۆرێكە كە خەڵك هەیە ئامادەیە ئەندامێكی جەستەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی كرێی خانوەكەی دابین بكات."

هەرلەمیانی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ئامارێكی تایبەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەرێگەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە لە ماوەی (14) ساڵی رابردوودا بڵاوكرایەوە، بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی نێوان ساڵانی (2006) بۆ (2020) لەرێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەت بە دروستكردنی (171) هەزار و (643) یەكەی نیشتەجێبون دراوە و چونەتە بواری جێبەجێكردنەوەو  نزیكەی 17 ملیار دۆلار لەو پرۆژانەدا خەرجكراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن