بەهۆی خواردنی گۆشتی خراپبوو دەیان كەس ژەهراوی بوون

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 661

راچڵەكین -

لە پارێزگای ئەنبار دەیان كەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە كران، بەپێی زانیارییەكانیش هۆكاری رووداوەكە خواردنی گۆشتی خراپبوو بووە كە لە توركیاوە هاوردەكراوە.

ئەمڕۆ شەممە 7-6-2025، فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار بڵاویكردەوە، لە خواردنگەیەكی قەزای فەلوجە بەهۆی خواردنی گۆشتی خراپبوو، 40 كەس دووچاری ژەهراویبوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

ئەو خواردنگەیەكی رووداوەكەی تێدا روویداوە، ناوی (فایكنگ بەرگر)ە، كە بە بڕیاری فەرمانگەی تەندروستی ئەنبارەوە داخراوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دەركەوتووە ئەو گۆشتەی لە خواردنگەكە پێشكەشی هاووڵاتیان كراوە، لە توركیاوە هاوردە كراوەو مەرجی تەندرستی تێدا نەبووە، بووەتە هۆی ژەهراویبوونی 40 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن