كازمی بڕیارێك لەبارەی فالح فەیازو قاسم ئەعرەجی دەدات

عێراق

30/12/2020     ژمارەی بینراو 2107

راچڵەكین – 

مستەفا كازمی لە بڕیارێكدا سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەك لە فالح فەیازو قاسم ئەعرەجی و 43 فەرماندەو بەرپرسی دژەتیرۆر دەكات بەهۆی رۆڵ بینینیان لە دانانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

بەگوێرەی ئەو فەرمانەی كە مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە 28-12-2020 دەریكردووە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و فەریق ئەوەل روكن عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق و 42 فەرماندەو بەرپرسی دیكەی دژەتیرۆر كردووەن بەهۆی رۆڵ بینینیان لە دانانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

كازمی داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، ناوەڕۆكی فەرمانەكە جێبەجێ بكەن.

لەماوەی رابردوودا مستەفا كازمی بە فەرمانێك فالح فەیاز-ی لە پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوورخستەوەو قاسم ئەعرەجیی لە شوێنەكەی دانا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن