ههوكردنی خوێن
ڕاچڵهكین-
هەوکردن (ئیلتیهابی خوێن) ئەگەر بە مانا راستیەکەی وەری بگرین دەشێت بارێکی زۆر مەترسیدار بێت نەوەکو هەر نەخۆشێک خرۆکە سپیەکانی بەرز بێت یان هەندێک حاڵهتی ناجێگیر بێت پێی بوترێت ههوكردنی خوێنی بەرزە.
دكتۆر هێز پزیشكی نهشتهرگهری ههناوی لهسهر ئهم بابهته دهڵێت" هۆکاری زۆر هەیە بۆ زۆر بونی خرۆکە سپیەکان جگە لە هەوکردن بۆ نمونە لە منداڵ یان لە ئافرەتی دووگیان، بە پێچەوانەوە هەندێک باری هەوکردن هەیە کە خڕۆکە سپییەکان تیایدا کەم دەکات. زۆر شیکاری نەخۆشی هەیە کە زاراوەیەکی دیاریکراوی نیە بە زمانی کوردی و ناکرێت بەزۆر ناوێکی بۆ دابنرێ بۆ نمونە بەرز بونی (ESR) کە بە هیچ جۆرێک تایبەت نیە بە نەخۆشی ڕۆماتیزم بەڵام نەخۆش بەوجۆرە پێی دەوترێت کە ڕۆماتیزمی بەرزە بۆیە زۆرجار نەخۆش حاڵەتەکەی وا شی دەکاتەوە کە هەر ئازارێکی جومگەی دەبێت دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو كێشهیه."
ئهم پزیشكه دهشڵێت" گرنگترین نیشانە بۆ هەوکردنی خوێن بریتیە لە بونی تا (ولەرز)، کە ئەمیش دەشێت بەهۆی بەکتریاوە بێت یان باوترین حاڵەت کە هەوکردنی ڤایرۆسە و مەرج نییە خرۆکە سپییەکان یان (ESR, CRP) بەرز بێت لە هەمو کاتەکاندا، واتە لە کاتێکی دیاری کراو بەرز دەبێتەوەو دادەبەزێت. "
بەکورتی باشترین کار نەخۆش بیکات بینینی پزیشکە پێش ئەنجامدانی هەر چارهسهرێك.