راچڵەكین-
پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی ئەو تەقەكەرەی راگەیاند كە بەرەبەیانی 5ی ئاب بەدەستڕێژی گوللە دوو كەسی كوشت و یەكێكی تری برینداركرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، پاش ئەوەی لەبەرواری 5ی ئابی 2025 كاتژمێر ۳ بەرەبەیان كەسێك كە بە سواری ماتۆڕسكیل و كڵاوی لەسەردابووە، تەقەی لە سێ گەنج كرد لەگەڕەكی فەرمانبەران كەلەئەنجامدا دوو گەنجیان گیان لەدەست دەدەن و كەسێكی كەیان بریندار دەبێت،دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستیپێكرد."
ئەوەش روونكراوەتەوە:"پاش هەڵگرتنەوەی كامێرای چاودێری شوێنی ڕووداوەكە و وەرگرتنی ووتەی شاهیدی ڕووداو توانرا بكوژی ڕووداوەكە دیاری بكرێت."
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە:"مەفرەزەكانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشار/ بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونیان كرد بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار
سەرئەنجام تۆمەتبار (ش . ف .ع)موالید ۲۰۰۳ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەكانمان كردووە ."
"لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بەتاوانەكەدا ناوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی (٤۰٦)ی.س.ع ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە"