راچڵەكین –
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-1-2021، بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 57 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بە 53 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی شارەزایانی بواری نەوت بێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی عەرەبستانی سعودیە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.