ئەمریكا.. گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٤٠٨ هەزاری تێپەڕاند

جیهان

19/01/2021     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین -

لە ئەمریكا لە ماوەی ٢٤ كاتكۆی رابردوودا هەزار و ٤١٢ كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو كۆی گشتی ژمارەی مردووان لەو وڵاتە بۆ ٤٠٨ ھەزار و ٦٢٨ كەس بەرزبووەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "Worldometer" كە پشت بە ئامارە نوێكراوەكانی پەتاكە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریكا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٤٤ ھەزار و ٦٨٣ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، گەیشتووەتە ٢٤ ملیۆن ٦٢٨ ھەزار و ٥٨٤ كەس. 

هەروەها هەزار و ٤١٢ كەسی دیكە دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتیی ئەوانەی كە لە ئەمریكا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٠٨ ھەزار و ٦٢٨ كەس.

ھاوكات ١٤ ملیۆن و ٥٥٤ ھەزار كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ژمارەی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجامدراون ٢٨٧ ملیۆن و ٧٧٨ هەزاری تێپەڕاندووە. 

بەپێی ئامارەكە، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە ویلایەتی كالیفۆرنیا تۆماركراوە، كە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٤ هەزار حاڵەتە، لەدوای ئەویش ویلایەتی تەكساس دێت بە تۆماركردنی زیاتر دوو ملیۆن و ١٤٣٤ هەزار حاڵەت، فلۆریداش لە پلەی سێیەم دێت بە زیاتر لە یەك ملیۆن و  ٥٧٩ هەزار حاڵەت. 

لەرووی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرك بە ٤١ هەزار و ١٦٤ حاڵەت لە ریزبەندی یەكەمی سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكایە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی گرتووە لە تۆماركردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاكە، پاش ئەویش هیندستان دێت بە زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٥٨٢ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازیل كە زیاتر هەشت ملیۆن و ٥١٢ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن