راچڵەكین-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ههفتهی داهاتوو شاندی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكاتەوە.
مەسرور بارزانی، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان لە زنجیرە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە:" هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی دەچێتەوە بەغدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی لە هەوڵەكان كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق."
مەسرور بارزانی دەڵێت:"ئەمڕۆ زانیاریم بە دیپلۆماتكارانی بیانی دا، ئەوانەی لە كوردستان نیشتەجێن. گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە هەوڵە جیهانییەكان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوایین پێشهاتەكان لە ناوچەكە و گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەغدا."
"لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە بەشێكی شایستەی بودجە لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان، عێراق و كارمەندانی گشتی مسۆگەر بكەین. شاندەكەمان هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر."
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:"باسم لە پێشكەوتنەكان كرد لە بەرنامەی چاكسازیمان. ئێمە هاوبەشیی نوێ و بەهێزترمان لەگەڵ كەرتی تایبەت داناوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لە پێشكەوتنی بەرنامەی هەمەجۆركردنمان. ئەو هاوبەشییە گشتی-تایبەتەی دەبێتە هۆی دروستكردنی پرۆژەی ژێرخانی زیاتر، خزمەتگوزاریی زیاتر و كاری نوێ."
مەسرو بارزانی دەڵێت:"پلانمان ئەوەیە داهاتی ناوخۆیی نانەوتی و گازی زیاد بكەین، رێكخستن و بەهێزكردنی یاساكانی باج جێبكەینەوە. ئێمە هەروەها بەشە گرنگەكانی حكومەت بەدیجیتاڵ دەكەین بۆ وردبینی لە خەرجییە گشتییەكانمان و، نەهێشتنی خەرجیی ناپێویست و مۆدێرنیزەكردنی سێكتەری گشتی."
"هەروەها سەبارەت بە شنگال زانیاریی نوێم بە هاوبەشەكانمان دا. رێككەوتنی شنگال، كرۆكی هەوڵەكانمانە بۆ پاڵپشتیكردنی خەڵكانی ئێزدی، داوا دەكەین بەتەواوەتی جێبەجێ بكرێت، هەموو لایەنەكان دەبێت پابەند بن بە ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی سەربەرزی خێزانەكان بۆ خاكی باپیرانیان."