نازۆری ڕیخۆڵه
ڕاچڵهكین-
نازۆری ڕیخۆڵه بریتییە لە بەکارهێنانی جۆرە سۆندەیەک کە کۆتاییەکەی کامێرایەکی پێوەیە، ئەم ئامێرە یان سۆندەیە ( تیوب ) لە ڕێی کۆمەوە یان لە ڕێی دەمەوە دەچێتە ناو کۆئەندامی هەرسەوە بۆ هەندێ مەبەستی جیاواز، دكتۆر هاوار پزیشكی نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم جۆرهی نازۆر دهخاته ڕوو.
1- پێش ئەنجامدانی ڕیخوڵە بینی پێویستە نەخۆش بۆ ماوەی نزیکەی ۲٤ کاتژمێر لە خواردن داببڕێ و دەرمانی پاککەرەوەی ڕیخۆڵە بخواتەوە کە بریتییە لە حەپی زەیتی گەرچەک و جۆرە پاودەرێکی تایبەت کە ناو ڕیخۆڵە پاک دەکاتەوە .
2- بۆ گەدە بینی یان نازوڕی مەعیدە تەنها پێویستە بۆ ماوەی ٦ بۆ ٨ کاتژمێر لە خواردن داببڕێ .
3- پێویست ناکات لە خواردنەوە داببڕێ نەخۆش لە هەردوو جۆردا.
4-لە کاتی ئەنجامدانی گەدە یان ڕیخۆڵە بینی نەخۆش دەخرێتە ژێر نیمچە بەنجێک کە نە ئازاری دەبێت و نە بیری دێت لەو ماوەیە چی ڕویداوە ( لە سەنتەرێک بۆ سەنتەرێکی دیکە ئەگۆڕێ )
پێویستە هەموو کەسێک لە دوای تەمەنی ٤٥ ساڵی ٥ ساڵ بۆ ۳ ساڵ جارێک ڕیخۆڵە بینی ئەنجام بدات بۆ بینینی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو چونکە شێرپەنجەی کۆڵۆن زۆر بە بێ دەنگی گەشە دەکات و کوشندەیە.