سكرتێری فاروقی مەلا مستەفا گیانی لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1741

راچڵەكین -

سكرتێری فاروقی مەلا مستەفا، لە شاخی ئەزمڕ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و دەنگۆی گیانلەدەستدانەكەش بە فەرمی پشتڕاست دەكرێتەوە.

هۆتێل گراند ملینیۆم كە سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقە، دەنگۆی گیانلەدەستدانی “زانیار هیوا مستەفا” پشتڕاست دەكاتەوە بەبێ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا بكات.

هۆتێل گراند ملینێوم لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی دێرینمان، خوالێخۆشبوو ( زانیار هیوا موستەفا) رادەگەیەنین، كە بە كارەساتێكی دڵتەزێن ماڵئاوایی لە ژیان كرد".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن