راچڵەكین-
تەرمی سەرۆكی بەشی زانستی كۆمپیوتەر لەزانكۆی سەڵاحەدین بەسووتاوی لەماڵی دایكی لەیەكێك لەگەرەكەكانی هەولێر دۆزرایەوە.
د. دلێر ساڵح، تەمەن 55 ساڵ، سەرۆك بەشی زانستی كۆمپیوتەر بوو لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سەلاحەدین. تەرمەكەی بە سووتاوی لە گەڕەكی ئاری - شۆڕشی هەولێر لە ماڵی دایكی دۆزراوەتەوە.
د. دلێر ساڵح
بەگوێرەی زانیارییەكان، كەسێكی بەڕەگەز عەرەب لەماڵی د. دلێر ساڵح هاتووەتە دەرەوەو هەر ئەویش ئۆتۆمبێلەكەی بردووە، دواتر ئاشكرا بووە كە كوژراوەو پاشانیش سووتێنراوە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر، هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەسەر ڕووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.