چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆری نەوتی كوردستان ڕەتدەكاتەوە...

فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" پێویستە ئیدارەدانی دۆسێی نەوت و غازو هەناردەكردنیان بەپێی دەستوورو یاسا بەركارەكان بێت، بەجۆرێك یەكێتی بڕیاری سیاسی دەوڵەتی عیراق و مافی سەرجەم پێكهاتەكان بپارێزێت."

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی جددی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بۆ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان و پابەندبوون بەسیاسەت و بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵی، لەسەروو هەموو شتێكەوە بێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆك و " ئەو تۆمەتانەی" ڕەتكردووەتەوە كەلە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە لەبارەی دەستكردن بەهەناردەی نەوت لەڕێی بۆری كوردستان بۆ بەندەری جەیهان و داوایكردووە، بەگیانی هاوبەشی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی هاوبەش،  كێشەكان چارەسەر بكرێن.

 

 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن