كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم كۆتایی هات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 861


راچڵەكین-

چوارەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ خستنە ڕووی بۆچوون و راسپاردەكانی خۆی لەبارەی ئەو رێژەیەی پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەداهاتی نانەوتی رادەستی بەغدادی بكات، كۆبوەوە.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە بەچەند راسپاردەیەك كۆتایی هات كە بڕیارە دوای نووسینەوەیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی بكات.

هەرچەندە پێشتر ئەنجوومەنی دەوڵەت داوایكردبوو، هەردوو وەزارەتی دارایی و دادی هەرێمی كوردستان دوو نوێنەریان ئامادەی كۆبوونەوەكە بكات، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە نەبوو هیچ نوێنەرێك رەوانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بكات.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن