هێرشكرایە سەر سوپای پاكستان.. ژمارەیەكی زۆر كوژراوی لێكەوتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1249

راچڵەكین -

سوپای پاكستان لە باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دووچاری دوو هێرشی چەكداری بووەو بەهۆیەوە زیاتر لە 40 كەس لە هەردوولا كوژران.

سوپای پاكستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025، گروپێكی تیرۆریستی لەنزیك سنووری ئەفغانستان، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازیی و لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی قورس، 12 سەربازی پاكستان و 13 چەكداری گروپە تیرۆریستییەكە كوژران و ژمارەیەك سەربازی دیكەش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشە، لەناوچەیەكی دیكەی سنووی نێوان پاكستان و ئەفغانستان، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزێكی سوپای پاكستان و گروپێكی چەكدار روویدا و بەهۆیەوە حەوت سەرباز و 10 چەكداری گروپەكە كوژران.

بزوتنەوەی تاڵیبان-ی پاكستان، بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشە چەكدارییەكە بۆسەر سوپای پاكستان راگەیاند و وێڕای ئەوەی رەتیكردەوە هیچ چەكدارێكیان لە هێرشەكەدا كوژرابێت، ئاشكراشیكرد كە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی پاكستاندا گرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن