پزیشکی هەناوی بۆ کام نەخۆشی دەبێت؟
ڕاچڵهكین-
لە جیهاندا پزیشکەکان دابەش کراون بە پێی پسپۆڕییەکەیان، ئەمەش لەبەر ئەوەی زانستی پزیشکی ئەوەندە ئاڵۆزە هیچ دکتۆرێک ناتوانێت وورد و درشتی هەموو نەخۆشییەک بزانێت. لە ناو ئەمانەدا پسپۆرییەک هەیە پێی دەوترێت هەناوی، دكتۆر زانیار وهك پزیشكی پسپۆڕی ههناوی ڕێنموی هاوڵاتیان دهكات بۆ ئهم حاڵهتانه سهردانی پزیشكی ههناوی بكهن بۆ ئهوهی چارهسهر وهربگرن.
پزیشکی هەناوی دەتوانێت هەموو نەخۆشێک چارەسەر بکات بە مەرجێک ئەم سێ گروپە نەبن:
1- منداڵ واتە خوار 13 ساڵ
2- نەخۆشییەکانی ژنان
3- نەشتەرگەری،جا بچووک بێت یان گەورە
هەروەها ئەو ئەندامانەی جەستەش نابێت چارەسەر بکات کە زۆر تایبەندمەندن وەکو:چاو،لووت و قورگ و دەم،مەمک،پێست.تەبعەن ددانیش ئیشی ئێمە نییە.
کەواتە بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە گەر نەخۆش کەوتیت دەبێت سەردانی پزیشکی هەناوی بکەیت تەنها وتەنها،چونکە پزیشکی هەناوی بە گشتی دەڕوانێتە نەخۆشەکە و نەک فۆکەس بخاتە سەر ئەندامێکی لەش بە تەنها کە دەرکەوت لە جیهاندا ئەمە کێشەی گەورەی ناوەتەوە بۆ نەخۆش.ناکرێت شەکرەی نەخۆش چاک بکەیتەوە بەڵام ئاگات نەبێت لە سەوەفانی قاچەکانی.
ئەمە سیستەمە و لە هەموو جیهان وایە،بۆ نمونە لە بەریتانیا کە نەخۆش بوویت تەنها دەبێت بچیت بۆلای (جی پی) یەکەم جار.لە ئەمریکاش هەروا.لەمە زیاتر،لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو و هەروەها لە کاتی کارەساتی کۆرۆنا دەرکەوت نەخۆش زۆر مرد لەبەر چارەسەری پارچە پارچە.
ئەی کاری پسپۆڕییە ووردەکان چی دەبێت ئهگەر هەناوی هەمووی چارەسەر بکات؟
پسپۆرییە ووردەکان شارەزاترن لەو ئەندامە کە ئیشی تیا دەکات.بۆ نمونە گەر نەخۆشێکی سستی دڵ پەرە بسێنێت دەبێت من بینێرم بۆلای پسپۆڕی دەمارەکانی دڵ.گەر نەخۆشێکی دەروونی بە چارەسەری سەرەتایی چارە نەکرا.دەبێت بینێرم بۆلای پسپۆڕی دەروونی.بەو شێوەیە.