بریارێكی نوێ لە وەزارەتی دارایی هەرێم

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1506


راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بانكەكان رادەسپێرێت كە بەهەموو شێوەیەك خەرجییەكانیان بۆ ماوەی دوو مانگ رابگرن.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە  رۆژی 23ی6ی2025 بە ژمارە 374 دەرچووە، ئاڕاستەی بانكەكانی هەرێم كراوە، كە تێیدا هاتووە:" بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ لە رۆژی 24ی6ی2025".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هۆكاری راگرتنی خەرجییەكان بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارە داراییە دەگەڕێتەوە كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە".

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن