راچڵەكین-
هێڵی ئاسمانی عیراق دەستپێكردنەوەی سنوورداری گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاند، سەرجەم گەشتەكانیش لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی حوزەیرانی هێڵی ئاسمانی عیراق خشتەی گەشتە ئاسمانییەكانی رۆژی دووشەممە 23ی حوزەیرانی بڵاوكردەوە كە سەرجەمیان ( هاتن و رۆیشتن) لە فڕۆكەخانەی بەسرە-ەوە ئەنجامدەدرێن.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەهۆی دۆخی ئەمنییەكانی ناوچەكە، راگرتنی تەواوی گەشتی ئاسمانی لەهەموو فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە 13ی ئەم مانگەوە راگرتووە.
خشتەی گەشتەكانی رۆژی دووشەممە: