لەسلێمانی كەسێك بەم شێوەیەو بەم هۆكارە دەستگیركرا

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1767

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 360 هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی خاوەن كارێك لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 360 هەزار دۆلاری لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەكە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

 پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا، دەستگیرا بەسەر بڕێك لەو پارەیەی كە تۆمەتبار دزی بووی لەگەڵ ئوتۆمبێلێكدا.

 وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:"بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، تۆمەتبار لای سكاڵاكار وەك كارمەند كاری كردووەو دانی بەوەدا ناوە كە لەماوەی دوو ساڵدا بڕی 90 هەزار دۆلار (9 دەفتەر دۆلار)ی لەخاوەنكارەكەی دزیوە."

لە ئێستادا تۆمەتبار (ڕ، ڕ، س لەدایكبووی ١٩٩٧) بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەندو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن