راچڵەكین-
خانمێكی ناوداری كورد لەتەمەنی 100 ساڵیداو لە لەندەن-ی پایتەختی بریتانیا كۆچی دوایی كرد.
بەیانی ئەمڕۆ هەیینی 20ی حوزەیرانی 2025 بەهیە حامید بەگی جاف لەتەمەنی 100 ساڵیدا لەلەندەن كۆچی دوایی كرد.
بەهیە حامید بەگی جاف
بەهیە حامید بەگی جاف لەشاری هەڵەبجە لەدایكبووە، وەك یەكەم كچە كورد لە ساڵی (1932) دەچێتە قوتابخانەی كوڕان و دەخوێنێت، دواتر (حامید بەگ)ی باوكی كە لەوكاتەدا قائیمقامی هەڵەبجە بووە، قوتابخانەیەك بۆ كچانیش دەكاتەوە.
بەهیە حامید بەگی جاف ماوەی 32 ساڵە لە بەریتانیا دەژی و لەوێش بەشداری چالاكییەكانی كوردانی ئەو وڵاتە كردووەو هەمیشە بەجلوبەرگی رازاوەی كوردی دەركەوتووە كە ئەوەش بووەتە جێی سەرنجی هەمووان.