شیرپێدانی سروشتی سودی چییە بۆ منداڵ؟
ڕاچڵهكین-
شیرپێدانی سروشتی منداڵ دەپارێزێت لە چەندەها نەخۆشی بەهۆی بونی ئەو دژەتەن و ماددانەی لەناو شیری دایک دایە، ئەم پاراستنی کۆرپەلەیە زۆر تایبەتە بە پێ ی ڕۆژانە دەگۆڕێت بە پێ ی پێداویستی کۆرپەلەکە و گەشەکردنی، دكتۆره تاڤان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا به پشت بهستن به چهند لێكۆڵینهوهیهك سوودهكانی شیرپێدانی سروشتی بۆ منداڵ باسدهكات.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان پیشان داوە کە شیرپێدانی سروشتی ، ئەگەری توشبونی کۆرپەلە بەم تێکچون و نەخۆشیانەی خوارەوە زۆر کەم دەکاتەوە :
1- ڕەبۆ
2- شێرپەنجەی خوێن
3- قەڵەوی
4- هەوکردنی گوێ
5- ئەکزیما
6- سکچون و ڕشانەوە
7- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
8- شەکرە جۆری دووەم
9- لەپر مردنی منداڵ
جگە لەو سودە زۆرانە بۆ کۆرپەلە ، دایکیش ئەم سودانە وەرئەگرێت لە شیرپیدانی سروشتی :
1- کەم بونەوەی ئەگەری توشبون بە شەکرە
2- کەم بونەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان