حكومەتی عیراق لەبارەی داهات و نەوتی هەرێم بڕیاریدا

کوردستان

09/09/2025     ژمارەی بینراو 928

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی رادەستكردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كەبەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لەبارەی كێشەی داهاتی نانەوتی و هەناردەی هەرێمی كوردستان.

لەو بارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، پرسی داهاتی ناوخۆ رەوانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بكرێت و لەوێ یەكلایی بكرێتەوە.
 
هاوكات بڕیاردرا بڕی ئەو نەوتەی ئێستا  كوردستان بەرهەمی دەهێنێت لە رێگەی كۆمپانیاكانی ناوخۆوە، 50 هەزاری گل بدرێتەوەو ئەوەی دیكەی رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بكرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن